بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕەزامەندیی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر پرۆژەی پەرەپێدان بە درووستکردنی شارۆچکەکان لە جۆلانی داگیرکراوی سوریا، دەسدرێژی نوێیە بۆ خاک و مافی عەرەبی و لە درێژەی تاوان و دەسدرێژییەکانە لە دژی فەڵەستین و خەڵکەکەی.
ناوبراو وتی: ئەم سیاسەتەی ڕژێمی زایۆنیستی پیشاندەری هەڵسووکەوتی ستەمکارانەی داگیرکەران و پێشێلکردنی سەرجەم یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە.
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتی: سیاسەتی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ گۆڕینی جوگرافیای عەرەبی سەرکەوتوو نابێت و مافی گەلی ئێمە وەک خۆی دەمێنێتەوە و بوونی شارۆچکەنشینە بێگانەکان لە سەر خاکی عەرەبی کۆتایی دێت.
حازم قاسم وتی: بۆ ڕێگری لەم پرۆژانە پێویست بە یەکڕیزی و خۆڕاگریی عەرەبی دەکات تا کۆتایی بە ستەمکاریی ئەم ڕژێمە لە ناوچەکە بێنن./.