بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە گەڵ بەنی گانتز وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی کۆبووە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستینە لە گەڵ وەزیری شەڕی ئەو ڕژێمە لە ساڵی 2010 تا ئێستا.
وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا گرنگی هەماهەنگی ئەمنی لە گەڵ مەحمود عەباس تاوتوێ کراوە.
بزوتنەوەی حەماس لە کاردانەوەی بەرامبەر بەو کۆبوونەوە، وێڕای ئیدانەکردنی، بە پێچەوانەی ستراتیژی یەکڕیزیی فەڵەستینییەکان ناوی بردووە.
حازم قاسم وتەبێژی حەماس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە هاوکات بووە لە گەڵ هێرشی شارۆچکەنشینەکانی زایۆنیست بۆ سەر خەڵکی فەڵەستین لە کەرتی خۆرئاوا و وەک خەنجەرێکە کە لە پشت ڕاپەڕینی خەڵک دراوە.
ناوبراو ئەم هەڵسووکەوتەی سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستینی بە هۆکاری زیاتربوونی ناکۆکی و کەلێنە سیاسییەکانی نێوان لایەنەکانی فەڵەستین ناو بردووە./.