بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی کانوونی یەکەمی 2021، ڕایگەیاند کە سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لەم وڵاتە کشاونەتەوە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ئەرک و ڕاسپاردەی شەڕکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆتایی هاتووە و پرۆسەی کشانەوەی سەرجەم ئەو هێزانە بۆ دەرەوەی عێراق تەواو بووە.
مستەفا کازمی ڕایگەیاند کە بە پێی ئەنجامی وتووێژی ستراتیژی، ڕۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنان سنوردار بووە./.