بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند کە ئەوەی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10 ی تشرینی یەکەمی 2021 ڕوویداوە، گەورەترین پرۆسەی ساختەکاری و تەزویر لە مێژووی ئەم وڵاتەدا بووە.
لە بەیاننامەیەکی کەتائیبی حیزبوڵڵادا هاتووە کە ئەوەی مافی عێراقییەکانی پێشێلکردووە، لە لایەن بەرەی سعوودی – ئەمریکی – زایۆنیستییەوە پاڵپشتی کراوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پێش، کاتی بەڕێوەچوون و پاش هەڵبژاردنەکان کاریگەریی لەو هاوپەیمانییەی دوژمنی عێراقییەکان وەرگرتووە.
کەتائیبی حیزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە لایەن ئەمریکا و نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ژێر گوشار و هەڕەشە و باجگرتندا بووە./.