بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پۆلیس ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکە لە نزیک داڵاس بووە و کامێرایەکی چاودێری بە تەواوی ڕووداوەکەی تۆمار کردووە.
لە ڕوونکردنەوەیەکی پۆلیسدا هاتووە کە پیاوێک لە ئۆتۆمبێلێکی سپی دابەزیوە و چووەتە مارکێتێک و پاشان تەقەی لە خەڵک کردووە و دەستبەجێ هاتووەتە دەرەوە و هەڵهاتووە.
دوایین ئاماری قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە باس لەوە دەکات کە 3 کەس کوژراون و 4 ی دیکەش بریندار بوون کە دۆخی تەندرووستی یەک لەوان ناجێگیرە./.