جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

پەیوەندییەکی زۆر نزیک لە نێوان مام جەلال و شەهید سولێمانی هەبوو / بە شەهیدبوونی حاجی قاسم قەڵایەکی گەورەی پشتیوانی لە پێشمەرگە نەما

جام کوردی - مەلا بەختیار، کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناوێکی ناسراوی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عێراقە.

كانونی یه‌كه‌م 28, 2021
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

جام کوردی لە وتووێژێکی تایبەتدا لە گەڵ بەڕێزیان تیشکی خستووەتە سەر ڕۆڵی شەهید سولێمانی لە شەڕی دژ بە داعش، هاوکاریکردنی خەڵکی کوردستان و ئەو پەیوەندییە مێژووییەی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەبووە.

دەقی ئەو وتووێژە لە درێژەدا هاتووە:

سەرەتا دەمانەوێت بەڕێزتان کورتەیەک لە ژیانی سیاسی خۆتان باس بکەن، لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعسەوە تا ئێستا.

زیاتر نامەوێت باسی خۆم بکەم، مەلا بەختیارم، 51 ساڵە کاری سیاسی دەکەم و یەک ڕۆژیش لە گەڵ دوژمنان سازشتم نەکردووە.

ئێوە وەک سیاسەتمەدارێکی کورد پێشتر پێشبینی ئەوەتان کردبوو کە بە شکستی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ڕووی سەربازییەوە، بیر و هزر و ئایدۆلۆژیای ئەو گرووپە تیرۆریستییە وەک خۆی دەمێنێتەوە، ئەمڕۆ لە پاش تێپەڕبوونی چەند ساڵ لەو پێشبینییەی خۆتان، هەلومەرجەکە چۆن دەبینن؟

من سێ مانگ پێش هاتنی داعش و وەک یەکەم کەس لە کوردستانی عێراق لە کۆڕێک لە شاری کەلار ئەوەم باس کرد کە داعش وەک گرووپێکی تیرۆریستی سەرهەڵدەدات و دەیەوێت سنورەکانی وڵاتانی ناوچەکە تێکبدات و هەڕەشەش لە سەر هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنێت، هەندێک کەس بڕوایان بەو قسانە نەبوو بەڵام کاتی خۆی تۆمار کراوە و تەنانەت چاپیش کراوە. کێشەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئەوەیە کە لە مەترسییەکانی دێرینەخوازی سەلەفی وەک خۆی لێی تێناگەن، ئەمانە هێزێکی نوستوون لە ناو کۆمەڵ، لە بیرکردنەوە، هەر کات هێزێک بێت بە چەک، پارە و میدیا دەتوانێت ئەوانە بێدار بکاتەوە و ببێتە کێشەیەکی سەرەکی لە بەردەم ئاشتی و ئاسایش و پێکەوەژیان لە ناوچەکە. هەر بۆیە چۆن لە ڕابردوو داعش و هێزەکانی وەک داعش لەو حاڵەتە نوستووە بێدار کرانەوە، ئێستاش ڕەگ و ڕیشەی ئەو هێزانە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ماوە، ئێمە دەبێت لە پیلانگێڕی داعش وانە وەربگرین، وانەی ڕێکخستن و سەربازی نە، بەڵکوو وانەی بیر و هزر و کۆمەڵایەتی. ئێمە دەبێت لە بەرامبەر بیر و هزری سەلەفیەتی خۆکوژی پەروەردەی نەوەکانمان بەهێز بکەین، ئەگەر ئەو ئایدۆلۆژیایە بمێنێتەوە چاوەڕوانی هەلومەرجێک دەکەن کە چۆن و بە چ شێوازێکی دیکە سەرهەڵبدەنەوە.

باستان لەو پێشبینییەی خۆتان کرد و ئاماژەتان بە بوونی بیری سەلەفی لە ناو کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام سەرهەڵدانی داعش دەتوانێت هۆکاری دیکەی لە پشتەوە بێت. وەک کەسێکی بەئەزموون، هۆکارەکانی سەرهەڵدان و بەهێزبوونی گرووپی تیرۆریستی داعش بە چ دەزانن؟

داعش فەلسەفەی گەڕانەوەیە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست، گەڕانەوەی کۆمەڵە بۆ ڕابردوو، ئەو سەردەمە تێپەڕ بووە و ئێستا ئێمە لە سەردەمی لوتکەی پێشکەوتن و پیشەسازییەکاندا دەژین، لەو سەردەمەداین کە مووشەکەکان دەگەنە مەڕیخ و نهێنییەکانی گەردون دەدۆزنەوە، ئائین و مەزهەب و بیر و بڕوا دەمێنێتەوە بەڵام ناکرێت ژیان بۆ سەدەکانی ڕابردوو ببرێتەوە، بە تایبەت لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ئەمە ناکرێت، ئەم بۆچوونەش بە مەترسی لە سەر کۆمەڵگای ئێستا دادەنرێت. داعش لە یەکەم هەنگاودا زیانی گەورەی بە ئیسلام گەیاند، پاشان لە مرۆڤایەتی، شارستانیەت و دیمۆکراسی. ئەمە تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبووە، بەڵکوو لە ئەورووپاش ئەو بیرە توندڕۆیە هەبووە و کاسۆلیکەکانی ئەورووپا دادگای پشکنینیان درووست کرد، ڕۆشنبیرەکانیان کوشت، ئەوانەی ڕیفۆرمی ئائینییان کرد کوژران، ئەم کێشەیە زیاتر لە 5 سەدەیە لای ئەورووپییەکان هەبوو لە نێوان پێشکەوتووخوازەکان و دێرینەخوازەکان، لای ئێمە درەنگ هاتە پێشەوە بەڵام دەبێت مەترسییەکان وەک خۆی ببینین.

بەڕێزتان پێشمەرگەیەکی دێرینن و ئاشنایەتی زۆرتان لە گەڵ شەهید حاجی قاسم سولێمانی هەبووە، دەکرێت لە سەر ئەو ئاشنایەتییە بڵێن؟

یەکەم جار شەهید سەردار سولێمانیم لای بەڕێز مام جەلال بینی بەڵام پێشتر مام جەلال باسی کەسایەتی قاسم سولێمانیی بۆ ئێمە کردبوو، خۆشەویستییەکی زۆری لای مام جەلال هەبوو. مام جەلال هەڵسەنگاندنی زۆری بۆ کەسایەتییەک دەکرد و هەر کات لە ڕاستگۆیی ئەو دڵنیا بوایە بە ئێمەی دەناساند، مام جەلال لە ڕاستگۆیی شەهید سەردار سولێمانی دڵنیا بوو و بە ئێمەشیان ناساند. بە ئێمەی وت کە ئەم پیاوە لە دەگمەنەکانە و ڕێزی بگرن. کە من بینیم قسەکانی مام جەلالم هەمووی بیرکەوتەوە. یەکترمان نەدەناسی، یەکەم کۆبوونەوە و دیتن نەیزانی کە من مەلا بەختیارم، منیش قسەم نەکرد. مام جەلال وتی با لە گەڵ مەلا بەختیار یەکترناسینیان هەبێت. شەهید سولێمانی وتی کامەیە مەلا بەختیار؟ منیش سڵاو و تەوقەمان پێکەوە کرد و ئەوە بووە سەرەتای ئاشنایەتی نێوانمان و تا شەهید کرا پێکەوە پەیوەندیمان هەبوو.

دەکرێت باسی تایبەتمەندییەکانی شەهید سولێمانی لە شەڕی دژ بە داعش و هەروەها پەیوەندییان لە گەڵ برایانی کورد بکەن؟

کەسێک بوون کە زۆر بڕوایان بە خۆیان هەبوو، بڕوایان بەوە هەبوو کە بە خەبات و تێکۆشان دەتوانین داعش لە ناو ببەین، هەر ئەو بیر و بڕوایە بوو کە ڕۆژێک لای ئێمە بوو، ڕۆژێک لە هەولێر بوو، ڕۆژێک لە بەغدا و ڕۆژێک لە دیمەشق و لە مۆسکۆ و لوبنان بوو. ئەو ماوەیەی کە من ناسیم زیاتر خەبات و تێکۆشانی ستراتیژی شەهید سولێمانم لە شەڕی داعشدا بۆ ڕوون بوویەوە، ئەمەش بۆ ئێمە گرنگ بوو، لە بەر ئەوەی کە هێز و ئەزموونی ئێمە کەوتە بەر مەترسییەکی گەورە. لە مەخمورەوە کە شەڕەکە دەستیپێکرد من لەوێ بووم، لە گەڵ پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتی و پارتی و … تا جەلەولا و خانەقین و ناوچەکانی دیکە من ئامادە بووم، ئەو بەرنامەیان بۆ پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیالە، بۆ خانەقین و جەلەولا و ناوچەکانی دەوروبەری پێکەوە لە گەڵ ئێمە و بە تایبەت خۆم تاوتوێی پلانە سەربازییەکەمان دەکرد، هەر بۆیە من لە وردەکارییەکان، لە ئازایەتی و ووشیاریی ئەوان ئاگادار بووم، لە ڕووی سەربازییەوە شارەزاییەکی زۆریان هەبوو، دەیانزانی کەی هێرش بکرێت باشە، کەی کەڵک لە چەکی قورس وەربگیرێت باشە. شەڕەکە دەستیپێدەکرد پاش دە خولەک دەیانزانی سەردەکەوین یان نە، ئەوە خاڵێکی گرنگ بوو، پاش دە خولەک بە دوربین سەیریان دەکرد و زانیارییەکانیان وەردەگرت و یەکسەر دەیانزانی سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت یان نە، ماوەی سەرکەوتنەکەشیان دەزانی.

شەهید سولێمانی هاوشانی برایانی کورد شەڕی دژ بە داعشیان کرد و هاوڕێکانیشیان لەم شەڕەدا شەهید کران. بە بۆچوونی بەڕێزتان ئەگەر ئەم پێکەوەبوون و هاوبەشی و هاودڵییە نەدەبوو، ئێستا دۆخی کوردستان چۆن دەبوو؟

من ناتوانم لە سەر ناوچەکانی وەک نزیک موسڵ یان دهۆک شتێک بڵێم، لە بەر ئەوەی کە ڕۆڵی ئێران لەوێ زۆر نەبوو بەڵام لەو ناوچانەی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لێ بوو، لە کەرکوکەوە تا خانەقین، بە بێ پاڵپشتی ئێران شکستی داعش ئەستەم بوو. بە تایبەت کە لە خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەر ئەمریکا بە هیچ شێوازێک هاوکاری نەکرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یارمەتی ئێمەی نەدا، تەنیا کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە لە نزیکەوە هاوکاری ئێمەی کرد.

بە دڵنیاییەوە کە ئێوە لە گەڵ شەهید سولێمانی کۆبوونەوە و پێکەوەبوونی زۆرتان هەبووە، تا چەندە ئاشنایەتییان لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەبووە؟

ناتوانم بڵێم کە وەک ئێمە ئاشنا بوون بەڵام کاتێک سەردانی ناوچەیەکی وەک کەرکوک، خانەقین، جەلەولا و … یان دەکرد، مەتر بە مەتر شارەزاییان هەبوو، دەیانزانی نەخشە بۆ کوێ دەکێشن، بۆ چ شەڕێک، بۆ چ ئامانجێک، بۆ چ سەنگەرێک، بۆ بەرگری، ئەوە بوو کە بە تەواوی شارەزاییان لە شەڕەکەدا هەبوو.

ئایا لە سەردەمی شەڕی دژ بە داعش کۆبوونەوەتان هەبووە کە تێیدا ناکۆکی و بیری جیاواز هەبێت، چۆن ئیدارەی کۆبوونەوەکان دەکرا؟

لە هەندێک کۆبوونەوەش ئێمە کێشەمان هەبووە، لە شەڕەکانی داعش کە هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی شەهیدیان دەدا، هەندێک کات پێمان وابوو کە لە شەش کاتژمێردا لە شەڕێکدا سەرکەوتن بە دەست دێنین بەڵام کاتی وا هەبوو بە شەش یان حەوت ڕۆژ ئەوەمان بۆ دەکرا. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی شەهید سولێمانی ئەوە بوو کە لە کاتی کێشە و گرفتەکاندا زۆر لە سەر خۆ بوون و توڕەبوونیان نەدەبوو، ئەوان شارەزاییان هەبوو بۆ هەر شەڕێک، تەنانەت هەموو جۆرە چەکێکیان بۆ ئەو شەڕەش بە پێی پێویست دەهێنا.

بە بۆچوونی بەڕێزتان چ هۆکارێک شکستی داعشیان مسۆگەر کرد، لێکدانەوەتان بۆ ئەم شکستەی تیرۆریستان چییە؟

کورد لە بەرامبەر داعش چ لە کوردستان و چ لە ناوچە کێشە لە سەرەکان زۆرترین قوربانیی داوە، لە کەرکوک تا خانەقین یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆرترین قوربانیی داوە، لە ناوچەکانی دیکەش تا موسڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان قوربانی زۆری هەبووە بەڵام لە کەرکوکەوە تا خانەقین پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە تایبەت شەهید سولێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو.

شەهید سولێمانی لە وڵاتێکدا تیرۆر کران کە وەک میوانی فەرمی بانگهێشت کرابوون، لە سەر ئەمە بۆچوونی بەڕێزتان چۆنە؟

لە بەر ئەو پەیوەندییەی نێوانمان ڕووداوی تیرۆری شەهید سولێمانی بۆ ئێمە زۆر دڵتەزێن بوو، بە تایبەت کە شەهید سولێمانی لە ڕووی ئەمنییەوە زۆر کەسێکی شارەزا بوون، کە سەردانی سلێمانییان دەکرد تەنیا من و دکتۆر خەسرەو پێمان دەزانی، من خۆم ناتوانم هیچ کەس و دەزگایەک لە عێراق تۆمەتبار بکەم بەڵام نەدەبوو کە حکومەتی عێراق لەو شوێنەدا ڕێوشوێنەکانی هێندە لاواز بێت، کە دەیانزانی شەهید سولێمانی لە دیمەشقەوە دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا، دەبوو ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی توندتر بکردایە، ئەوەندە کە حکومەتی بەغدا موڵەتی بەکارهێنانی ئاسمانی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە ئەمریکییەکان نەدایا بۆ ڕزگارکردنی شەهید سولێمانی و هاوڕێکانیان بەس بوو.

هەواڵی شەهیدبوونی سەردار سولێمانی چۆن بە ئێوە گەیشت، لەو کاتەدا هەستتان بە چی دەکرد؟

هەواڵێکی زۆر ناخۆش بوو، لە بەر ئەوەی کە هەستمان بەوە کرد کە پشتیوانێکی گەورە و قەڵایەکی گەورە لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە لە بەرامبەر داعش نەما.

پاش شەهیدبوونی سەردار سولێمانی داهاتووی شەڕی دژ بە داعش چۆن دەبینن؟

شەهیدبوونی ئەوان لە سەردەمی پاش تێکشکانی داعش بوو و تا ئێستا ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ڕووی سەربازییەوە هێندە لاواز بووە کە هیچ ناوچەیەکی بە فەرمی لە ژێر دەستدا نەماوە، ئەوەش دەبینین کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تەنانەت عێراق و حەشدی شەعبیش وەک جاران شەڕی دژ بە داعش ناکەن، داعش لاوازییەکەی ڕوون و ئاشکرایە و کاری گەیشتووەتە ئەوەی کە تەنیا لە هەندێک شوێن هاووڵاتییەک دەڕفێنن و دەیکوژن، ئەوان هێزی شەڕکردنیان لە بەرامبەر پێشمەرگە و هێزەکانی دیکە نەماوە، ئەوەی من ئاگادار بم کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی ئەوەی هەیە کە وەک جاران پاڵپشتی لە هێزی پێشمەرگە لە بەرامبەر داعش بکات.

ئایا بیرەوەرییەکی تایبەتتان لە گەڵ شەهید سولێمانی هەیە کە باسی بکەن؟

بەڵێ، بیرەوەری زۆرم هەیە، لە بەرەکانی شەڕ، لە شوێنەکانی دیکە کە هەندێک کات شوێنی خەوتن نەبووە و تا بەیانی پێکەوە بووین، قسەی خۆش و …. بەڵام باشترین بیرەوەری من ئەوەیە کە ئەو پیاوە لە دژوارترین کێشە و گرفتەکانیشدا تووشی شڵەژان نەدەبوون، ورە و مەعنەویاتی شەهید سولێمانی زۆر بەرز بوو، بە ڕاستی کە فەرماندە بوون.

وتووێژ: ڕەزا ڕەحمەتیان

Previous Post

سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ سوریا دەست پێدەکاتەوە

Next Post

بۆ دادگای باڵای عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد؟

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
بۆ دادگای باڵای عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد؟

بۆ دادگای باڵای عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020