بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند کە بڕیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی ئایاری 2022 دەرکراوە و بۆ پەسەندکردن ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەش کراوە.
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی لوبنان سەرەتا بڕیار بوو کە لە 27 ی مانگی ئاداری 2022 بەڕێوە بچێت بەڵام پاشان بۆ 15 ی مانگی ئایار دواکەوت.
میقاتی وتی کە ئەگەر دەست لە کار کێشانەوەم چارەسەری کێشەکانی لوبنان بکات، دەستبەجێ ئەو بڕیارە دەدەم.
سەرۆک وزیرانی لوبنان وتی: حیزبوڵڵا حیزبێکی سیاسی لوبنانییە و ناتوانم بڵێم کە هیچ وڵاتێکی بیانی لە لوبنان دەستڕۆیشتووە./.