بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سه‌عد مه‌شهه‌دانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی تیروكه‌وانى عێراق ئاشكرایكردووه، به شانازییه‌كى زۆره‌وه یه‌كێتیی ئاسیا بۆ یارییه‌كه لۆگۆ‌و دروشمى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى په‌سه‌ندكردووه كه بریاره زۆرترین وڵاتانى كیشوه‌ره‌كه به‌شدارى تێدا بكه‌ن .
مه‌شهه‌دانى ئاشكرایكردووه، پاڵه‌وانێتییه‌كه له مانگى پێنجى ساڵى ٢٠٢٢ به‌رێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه‌شى رونكردۆته‌وه پێشتر پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌بى له شارى سلێمانى به سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌چووه ، بۆیه گهشبنین ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش هاوشێوه سه‌ركه‌وتوانه بێت .