بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوای سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر له هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌خولی فوتساڵی نایابی یانه‌كانی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی دهۆك ، تیپه‌كانی یانه‌كه له‌سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر به‌رده‌وامن ، تیپی پایسكل سواری یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر له به‌شدارییان له‌پاڵه‌وانێتی پایسكل سواری یانه‌كانی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر زانا خەسرەو توانیان پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.
ئاڤان عه‌دنان له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی لاوان به‌ده‌ست بهێنێت.
بەپێی بڵاوکراوەی یەکێتی پایسکل سواری عێراق لە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا لەسەر ئاستی عێراق یانەی نەورۆز پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و یانەی ئافرەتانی هەولێریش پلەی دووەمی بەدەست هێناوە ، هەروەها یانەی برایەتی پلەی سێیەم و سیاحەش پلەی چوارەمی بەدەست هێناوە .