بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسروڵڵا ڕەشنودی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی تایبەت بە تاوتوێکردنی کێشەکان و ڕێگاکانی گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕە سنورییەکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەولێر کە لە شاری ورمێ بەڕێوەچوو، وتی: گواستنەوەی ڕاستەوخۆی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی بێکاربوونی شۆفێرەکانی ئەم ناوچەکە و ئەمەش ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەم کارە دەکات.
ناوبراو وتی: کردنەوەی کۆمپانیایەکی هاوبەش دەتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.
ڕەشنودی وتی: ئەو کۆمپانیایە دەبێت بە هاوکاری هاوبەشی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەولێر بێت./.