بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەی ڕۆستەم قاسمی وەزیری گواستنەوە و نیشتەجێبوونی ئێران، گەشەپێدانی هاوکارییە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی تاوتوێ کرد.
تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق و چۆنیەتی گەشەپێدانی لە بوارە جیاجیاکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە.
هەر دوو لا جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە پێویستە هەماهەنگی و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان، بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی و گواستنەوەی ئاسمانی و وشکانی، لە ڕێگای پلان و پرۆژەی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی دراوسێ و دۆست، زیاتر ببێت./.