بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆستەم قاسمی وەزیری گواستنەوە و نیشتەجێبوونی ئێران کە سەردانی بەغدای کردووە لە گەڵ ناسر حوسێن شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق کۆبووە و سەبارەت بە بواری هاوکاری هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات وتووێژ و بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
لەو کۆبوونەوەدا کە باڵیۆزی ئێران و بریکاری وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ئامادە بوون، سەبارەت بە بواری هاوکاری هاوبەش بە تایبەت گواستنەوەی ئاسمانی، وشکانی و گەشتەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی دراوسێ وتووێژ کرا.
لەو سەردانەدا یادداشتی لێک تێگەیشتنی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە واژۆ کرا./.