بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی وتی: بەرنامە و ڕێوڕەسمی گەورە و جۆربەجۆر لە لایەن خەڵکی عێراقەوە بۆ یادی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا پێشبینی کراوە.
ناوبراو وتی: لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و دامەزروە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، ڕێوڕەسمەکانی بەرزڕاگرتنی ئەم یادە بەڕێوە دەبەن.
مەسجدی وتی: کۆمیتەی تایبەت بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکان لە ئاستە جیاجیاکان لە شار و پارێزگاکانی بەغدا، کازمەین، نەجەف، کەربەلا و …. پێکهاتووە و پێشبینی دەکرێت کە ئەمساڵ ڕێوڕەسمەکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە شکۆیەتی تایبەتەوە بەڕێوە ببرێن.
باڵیۆزی ئێران هەروەها وتی کە بڕیارە لە شوێنی تیرۆرکردنی ئەو دوو شەهیدە ئازیزەش ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوە ببرێت./.