بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە شاندێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شێعەکان لە گەڵ قاسم ئەعرەجی کۆبووەتەوە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش پەیوەندیی بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقەوە هەبووە.
لەو کۆبوونەوەدا نوێنەری چەند گرووپێکی خۆڕاگریی عێراقیش بەشدارییان کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندبوو کە مانەوەی تەنانەت یەک سەربازی ئەمریکی بە هەر ناونیشانێک لە عێراق قبووڵکراو نییە./.