بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری سیاسی گەیشتە ڤیەننا.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ و سزا زاڵمانە و نایاساییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران دەست پێبکاتەوە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە دەبێت بگەینە خاڵێک کە نەوتی ئێران بە ئاسانی و بە بێ هیچ بەربەستێک هەناردە بکرێت و پارەکەشی بخرێتە سەر حسێبی بانکەکانی ئێران./.