بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرەڕای تێبینی جیدی لە سەر هەڵبژاردنەکان، بە پێی بڕوامان بە سەروەری یاسا، پابەندبوونی خۆمان بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەێنین بەڵام لە کابینەی نوێدا بەشداری ناکەین.
ناوبراو داوای لە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنەکان کرد کە بە پێی ئەو بەرپرسیاریەتییەی لە ئەستۆی دەگرن بۆ خزمەت بە خەڵک و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێ هەوڵ بدەن.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەرجەم سکاڵاکانی لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتە ڕەتکردەوە./.