بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هەنگاوە نایاساییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی سەبارەت بە جۆلانی داگیرکراو کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە جۆلانی داگیرکراو بەشێکی جیانەکراوی خاکی سوریایە و بۆ گەڕانەوەی هەموو هەوڵێک دەدرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە کە گەڕانەوەی جۆلان بۆ ئامێزی نیشتمان مافێکی هەمیشەییە و لە دەستووری سوریاش جەختی لە سەر کراوەتەوە.
لە کۆتایی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە حکومەتی سوریا پاڵپشتی خۆی بۆ دانیشتووانی جۆلانی داگیرکراو و خۆڕاگریی ئەوان ڕادەگەێنێت و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بووەتە هۆکاری ئەم سیاسەتەی ڕژێمی زایۆنیستی./.