بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق داوای هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕەتکردەوە بەڵام داوای ئەوەیکردووە کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ژماردنی دەنگەکان بە دەست بێت.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی لە ڕاگەیاندنی قۆناغ بە قۆناغی ئەنجامەکان بە پێشێلکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان ناو بردووە بەڵام لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندووە کە داواکەی داواکاری گشتی بۆ ڕاگرتنی پرۆسەی پەسەندکردنی هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکرێتەوە.
بە پێی ئەو بڕیارەش لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو سیستەمی ئەلیکترۆنی بەکار ناهێندرێت.
ئەو لایەنە سیاسییانەش کە ناڕەزایەتییان لە سەر بڕیارەکە هەیە دەتوانن تا سێ ڕۆژ سکاڵانی نوێی خۆیان تۆمار بکەن./.