بوونی ئەم بنکە سەربازییانە کە زۆربەیان سەر بە وڵاتی ئەمریکان بە هەڕەشەیەکی جیدی لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دادەنرێن و دەسەڵات و سەروەری ئەو وڵاتانەش پێشێل دەکەن کە شوێنی بنکە سەربازییەکانیان کردووەتەوە بەڵام کاتێک ئێران لە سەر داوای وڵاتانی هاوپەیمان هەنگاو بەرەو پووچەڵکردنەوەی ئەو هەڕەشانە هەڵدەگرێت، دوژمنان ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە تۆمەتبار دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام هەوڵی ئەوەیداوە بە دیاریکردنی سیاسەتە ستراتیژییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی تایبەت وێڕای پاراستنی پێگەی خۆی لە ناوچەکە، هەنگاوی کاریگەریشی بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانی زاڵبوونی دوژمنان بە سەر ناوچەکەدا هەبێت و بەردەوام هاوکار و یارمەتیدەری وڵاتانی ناوچەکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنان بێت.
لەو کەسانەی کە ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەریان لەم پێناوەدا هەبووە، شەهیدی گەورە حاجی قاسم سولێمانی بووە. دەبێت بڵێین یەکێک لە گرنگترین کار و پلانەکانی ئەوان ئەوە بووە کە بە تێچوویەکی کەم تۆڕێکی گەورەیان لە هێزە خۆجێییەکان لە ناوچەکە پێکهێنا کە ئەم هێزە لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان بووە ستراتیژێکی گەورەی و کەم وێنەی سەربازی. لەم ستراتیژەدا لایەنگرانی ئێران لە دەرەوەی سنورەکانی ئەم وڵاتە شەڕی دژ بە دوژمنانیان دەکرد و بەمەش چەشنێک لە هاوسەنگی لە ناوچەکەدا بەدی کرا، لە بەر ئەوەی کە ئەمریکییەکان بە هەزاران ملیار دۆلاریان بەکارهێنا تا عێراق، ئەفغانستان یان سوریا بە دەست بێنن و هێزی یەکەمی ناوچەکە بن و بە کەمترین تێچوو ڕکابەرەکانی خۆیان ناچار بە سازشت بکەن و سەرچاوەکانی ناوچەکەش کۆنتڕۆڵ بکەن.
بەڵام هەنگاوە کاریگەرەکەی شەهید قاسم سولێمانی لە ڕێکخستنی گرووپەکانی خۆڕاگری لە ناو خەڵکی وڵاتانی ناوچەکە کە لە سەر داوای هاوکاریی ئەوان لە ئێران بووە، زۆربەی هاوکێشەکانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێکدا.
لە کاتێکدا کە ئەمریکا هەوڵی دەدا لە ڕێگای شەڕی بەوەکالەت و بە دیاریکراوی لە لایەن داعشەوە بەرەی خۆڕاگریی ناوچەکە لاواز و تەنانەت لە ناو ببات، هەوڵە کاریگەرەکانی شەهید سولێمانی لە بەرەنگاربوونەوە، لاوازکردن و لەناوبردنی ئەم گرووپە تیرۆریستییە و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بەهێزکردنی گرووپەکانی خۆڕاگری، ڕێگریی لەوە کرد تا ڕژێمی تیرۆریستیی ئەمریکا بگاتە ئامانجە دیاریکراوەکانی لە ناوچەکە.
پاش شەهیدبوونی ئەم فەرماندە ئازا و تێکۆشەرە، بە پێچەوانەی لێدوانەکانی مایک پۆمپیۆ و دوناڵد ترەمپ (وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا) کە وتیان جیهان و ناوچەکە بە بێ سولێمانی پارێزراوتر دەبێت، کەشی ناوچەکە ئاڵۆزتر و هێماکانی ئاڵۆزی و ئەگەری شەڕ و پێکدادانەکانیش زیاتر دەرکەوتووە بەڵام هێزەکانی خۆڕاگری بە ئیرادە و ورەی زیاترەوە خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی جموجوڵەکانی نوێی دوژمن ئامادە کردووە.
سیاسەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شەهیدبوونی حاجی قاسم سولێمانی تووشی گۆڕانکاری نەبووە لە بەر ئەوەی کە ئەو سیاسەتە لە سەر بنەمایەکی دیاریکراوە و بەسراوەی کەس نییە، ئێران خاوەن دەفرایەتییەکی بەهێزە و ڕاستە کە بە بوونی شەهید سولێمانی ئەو سیاسەت و دەفرایەتییە ڕەنگە بەرەوپێشچوونی زیاتری هەبووبێت بەڵام لە گۆڕەپانی ناوچەکە هێزەکانی وەک حیزبوڵڵای لوبنان و حەشدی شەعبی ماونەتەوە و هێزی مووشەکی و سەربازیی ئەوان بەردەوام هەڕەشە لە پیلانگێڕیی دوژمنان دەکات./.