بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆستەم قاسمی وەزیری گواستنەوە و نیشتەجێبوونی ئێران بە سەردانێک لە بەغدایە و لە لایەن تالب بایش سەرپەرشتیاری بەشی تەکنیکیی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.
چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەی قاسمیدا پرۆژەکانی هێڵی ئاسن بە تایبەت هێڵی ئاسنی نێوان شەلەمچە – بەسرە و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی کەرتی گواستنەوەی عێراق لە ڕێگای کۆمپانیا ئێرانییەکانەوە وتووێژی لە سەر بکرێت./.