بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: داگیرکەرانی ئەمریکی ویستی ڕاستەقینەکان بۆ کشانەوە لە عێراق نییە بەڵام ئەگەر ئەمە ڕوو نەدات و هێزەکانی ئەمریکا بە پێی مەرجەکانی خۆڕاگری لە عێراق نەکشێنەوە، خۆڕاگری مافی وەڵامدانەوە بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا دەیەوێت هێزەکانی وەک ڕاوێژکار لە عێراقدا بهێڵێتەوە، وتی: ژمارەی ئەو ڕاوێژکارانە لە لایەن عێراقەوە دیاری دەکرێت و واشنتن مافی دیاریکردنی ئەوانی نییە.
خزعەلی وتی کە بوونی 2500 ڕاوێژکار لە عێراقدا قبووڵکراو نییە و هیچ لۆژیکێک ئەم ژمارە زۆرە قبووڵ ناکات.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: خۆڕاگری لێرە بە دوا فڕینی هەر فڕۆکەیەکی سەربازی بە سەر ئاسمانی ئەو ناوچانەی کە داعشیان تێدا نییە وەک فڕۆکەیەکی دوژمن دەزانێت.
ناوبراو لە هەمان کاتدا وتی کە خۆڕاگری کات و شوێنی کاردانەوە و وەڵامدانەوەی داگیرکەران دیاری دەکات./.