بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم خزعەلی شارەزا لە کاروباری ئەمنیی عێراق وتی: هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا تا ئێستا لە بنکە سەربازییەکانی خۆیاندا ماونەتەوە و هیچ هەواڵێکی ڕاستەقینە لە سەر کشانەوەی ئەوان لە عێراق نییە.
ناوبراو وتی: لێدوانی بەرپرسانی عێراق لە سەر کشانەوەی ئەو هێزانە ڕاست نییە.
خزعەلی وتی: بۆ فریودانی خەڵک تەنیا باس لە گۆڕینی ئەرک و ڕاسپاردەی ئەو هێزانە لە شەڕکەرەوە بۆ ڕاوێژکاری دەکرێت و هیچ گۆڕانکارییەک لە ژمارەی ئەوان و چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان نەکراوە و ئەمەش بە پێچەوانەی ڕێکەوتنی ستراتیژی عێراق و ئەمریکا و هەڕەشەیەکە لە سەر داهاتووی ئەم وڵاتە./.