بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندی ناوبژیوانانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی کالیفۆرنیای ئەمریکا، خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی خۆی بەخشیە فیلمی «ئەو ژنەی شاعیر بوو» لە دەرهێنانی هاوبەشی سەعید دەشتی و سەحرا فەتحی.
جێی ئاماژەیە ئەم فیلمە خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی بەمبەئی بۆ سەحرا فەتحی بە دەس هێناوە.
فێستیڤاڵی دوو ساڵانەی فیلمی ژنانی کالیفۆرنیا CWFF لە سەر ئەو بڕوایە کە بیستن و بینینی چیرۆکە جۆراوجۆرەکانی ژنان لە هەموو دونیا چەنێ گرینگە، بستێنێکی بۆ بیستنی ئەم دەنگانە و بەشداربوونیان لە گەڵ ئەو بەردەنگانەی کە دەیانەوێت کاریگەری بگرن، هەر دوو ساڵ دوو جار لە دوو وەرزی هاوین و زستان لە کالیفۆرنیادا بە ڕێوە دەچێت.
جیاوازی ئەم فێستیڤاڵە لەوە دایە کە ناوی هەڵبژێردراوانی کۆتایی پێش بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵەکە ڕادەگەیەنرێت.
بڵاوکردنەوەی جیهانی ئەم فیلمە لە ئەستۆی مینروا فیلم لە بەڕێوەبەری ئیلاهە گودەرزی دایە.
حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی کالیفۆرنیا لە 7 تا 9ی ژانوویە لە کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.