به پێى راپۆرتى جام كوردی، زانا محهمەمەد، رێكخه‌ری پاڵهوانێتىیهكه ئاشكرایكرد، لەپاڵەوانیەتیەکە 30 یاریزان لەکێشەکانی 51 کیلۆ تاوەکو 120کیلۆ بەشداربوون و 15 یاریزانیش له وڵاتى ئێرانه‌وه له ئاستى پیشه‌گه‌ر به‌شداربوون و باسى له‌وه‌ش كرد ئەم پاڵەوانیەتیانە گرنگن بۆ وەرگرتنی ئەزمون و ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیەتیە جیهانیەکان.
تەنیا لەم ساڵدا ئەوە دووەم پاڵەوانیەتی ئێم ئێم ئه‌یه كه به شه‌رى ناو قه‌فه‌س ناسراوه کە لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت و سەرپەرشتیارانیشی باس لەوەدەکەن هەوڵ دەدەن پاڵەوانیەتی زیاتر بهێننە شارەکە.
له‌سه‌ر ئاستى یاریزانانى ئێران ، هه‌ریه‌كه له میلاد مهزلومى له كێشى 51 و ئهفشیم مورادى له كێشى 66 و مێهدى به‌گزاده له كێشى 70 و حوسێن فهتى له كێشى 84 و میراد موحه‌مه‌دى له كێشى 93 و زاگرۆس میكایلى له كێشى 110 كیلۆ گرام و حوسێن فه‌تحى زادیش له كێشى 120 كیلۆگرام بوونه پاڵه‌وان .