بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەڵێنی ئەوەیدا کە وڵاتەکەی لە ڕێگای وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارییەوە درێژە بە گەشەی ئابوری خۆی دەدات.
ناوبراو وتی: تورکیا دەکەمە یەکێک لەو 10 وڵاتەی جیهان کە خاوەن بەهێزترین ئابورین.
لێدوانەکانی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە ڕێژەی هەڵئاوسان لە تورکیا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتەش بەهای خۆیی لە بەرامبەر دۆلار لە دەست داوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئێمە لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر لە ئامانجی خۆمان بۆ بوونی تورکیا بە یەکێک لە 10 ئابورییە بەهێزەکەی جیهان نزیک بووینەتەوە. تەنیا شتێک کە دەمانەوێت ئەوەیە کە دڵنیا بین وڵاتی ئێمە لە ڕێگای وەبەرهێنان، سەرمایەگوزاری، داهێنانی هەلی کار و هەناردەوە درێژە بە گەشەی ئابوری خۆی دەدات.
ناوبراو وتی: من ئابوریناسم و پیشەی من ئەمەیە./.