بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، كچانی یانه‌ی وه‌رشی نه‌ورۆز پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی پاسكیلسواری خولی كۆتایی یانه‌كانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا له‌سه‌ر ئاستی كچان كه پێشبڕكێكه به درێژای 40 كیلۆمه‌تر له ڕێگه‌ی ڕهزازیهی شاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه چوو به به‌ژداری كردنی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ( نه‌ورۆز – برایه‌تی – ئافره‌تانی هه‌ولێر – ئه‌عزه‌میه – سیاحه – عه‌فه‌ك – ئافرۆدێت – سناعه )
كچانی نه‌ورۆز به سه‌رپه‌رشتی و ڕاهێنه‌رایه‌تی سیروان سامى بۆ 14 جار بوونه پاڵه‌وان و براوه‌ی یه‌كه‌م له مێژووی به‌ژداریكردنیان له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كاتێك له كۆی 15 به‌ژداری كردنیان ته‌نها یه‌ك وه‌شانی پێشبڕكێكه‌دا پله‌ی دووه‌میان ده‌سته‌به‌ر كردووه
ئه‌نجامی كۆتایی و ڕیزبه‌ندی گشتی یانه‌كان
1- یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز
2- یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر
3- یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی
ئه‌نجامی كۆتایی و ڕیزبه‌ندی گشتی له‌سه‌ر ئاستی تاك
١- سۆزی دڵشاد سلێمان – یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز
٢- مژده ڕه‌فیق محمد – یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز
٣- زه‌هرا مسعد حسون – یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز