بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد زیادی ئەندامی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی سەرکەوتووی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، وتی: دەست لە کار کێشانەوەی پارێزگاران گوشارێکە لە دژی ئەو لایەنانەی ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تشرینی یەکەم دەربڕیوە.
ناوبراو وتی کە ئەم تەکتیکە کاریگەریی لە سەر پرۆسەی سیاسی عێراق نابێت و سوودێکی نییە.
تا ئێستا هەر یەک لە پارێزگارانی زیقار و نەجەف ڕایانگەیاندووە کە نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان ڕادەستی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە./.