بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە «پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، «نەخۆشی دەروونی» دواهەمین کورتە فیلمی داستانی جەوانشیر، فیلمێک لە ژانێری مەتەڵۆک (Mysteriou)ە و چیرۆکی کچێکی لاو بە ناوی مەریەم، ئەکتەری شانۆ و یاریدەدەری فێرگەیەکی هونەری دەگێڕێتەوە. مەریەم لە ڕۆژی خوازبێنی لە فێرگەدا تەنیاس، بەڵام بە هاتنی بێگانەیەک ژیانی تووشی قەیران دەبێت.
ڕەزا جوانشیر لە بەشی فیلمسازی لە ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی تەورێزدا خوێندوویەتی و چەن کورتە فیلمێکی بەرهە هێناوە: «داربی غیر منصفانە»، «روز سفید»، «نجواهای یک ذهن نیمە فعال»، «هیچکاک با سالاد فصل»،«جلد دوم ، بەڵگە فیلم»، «این مکان مجهز بە دوربین مدار بستە می باشد»، « طلای سفید، بەڵگە فیلم»، «کلاهت را بردار»، «یقە ات را صاف کن»، «من، ترانە، جلال»، «در تاریکی»، « گزارش»، «تروما بەڵگە فیلم» و «آی سان».
بیست و دووهەمین خولی Santa Fe Film Festival لە 3 تا 13ی فێبرییەی 2022 لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.