بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا، بە ئاماژە بە دژواربوونی دۆخی ناوخۆیی ئەم وڵاتە، وتی: دۆخی لوبنان بە تایبەت لە ڕووی ئابورییەوە تێکچووە و بۆ چارەسەرکردنی پێویست بە 6 یان 7 ساڵ کاتە.
ناوبراو وتی: دۆخی ئێستا بەرهەمی بەرپرسیاریەتی ئەوانەیە کە پێشتر دەسەڵاتیان بە دەستەوە بووە.
عون وتی: چەند هۆکارێک لوبنانی بەم دۆخە گەیاندووە، هەوڵەکان بۆ چارەسەری دەستیپێکردووە بەڵام چەند ساڵێک کاتی دەوێت.
سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: بە دڵنیاییەوە کە گۆڕانکاری ڕوو دەدات، ئەم گۆڕانکارییەش بە کردەوە دەبێت ببینرێت، لە بەر ئەوەی کە دۆخی ئێستا ئەنجامی هەڵە، دزی و گەندەڵییە./.