بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان 5 ئۆتۆمبێل لە ڕێگای کۆنی ئەهواز – خوڕەمشار 10 کوژراو و 5 برینداری لێکەوتەوە.
یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە پاسێکی گواستنەوەی کرێکارانی کۆمپانیایەک بووە. ڕووداوەکە کاتژمێر 7 و 15 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 25 ی کانوونی یەکەمی 2021 بووە.
سەرەتا ڕووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و ئەو پاسەدا بووە و دواتریش سێ ئۆتۆمبێلی دیکەش تووشی ڕووداو بوون.
تەرمی قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە بۆ پزیشکی دادی ئەهواز و خوڕەمشار گواستراوەتەوە./.