بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین بەهاروەند باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لەندەن لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڵوێست و دەستێوەردانی هەندێک وڵات بە تایبەت بەریتانیا لە سەر بەکارهێنانی مووشەکی بالستی لە نمایشە سەربازییەکەی باشوری ئەم وڵاتە وتی: دەبێت دیسانەوە بەم وڵاتانە بڵێینەوە کە بڕیاری ژمارە 2331 ی ئەنجومەنی ئاسایش تەنیا بۆ ئەو مووشەکانەیە کە هەڵگری کڵاوی ناوەی بن و بۆ ئەم مەبەستە درووست کرابن.
ناوبراو وتی: مووشەکەکانی ئێران بۆ ئەم مەبەستە درووست نەکراون بەڵکوو درووستکردنیان بۆ بەرگری لە وڵاتە و وەڵامدانەوەی توندی هەر دەسدرێژییەکی دوژمن.
بەهاروەند بەرامبەر بەو وڵاتانە وتی: ئەگەر ڕاستگۆن با بۆ یەک جاریش بێت وەڵامی ڕژێمی زایۆنیستی بدەنەوە کە بەردەوام هەڕەشە لە ئێران دەکات، ئیدانە ئەو هەڕەشانە بکەن تا ڕاستگۆییتان بۆ هەمووان ڕوون ببێتەوە./.