بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە هێزی مووشەکیی ئەم بزوتنەوەیە ئەمڕۆ شەممە چەندین پێگەی گرنگ و هەستیاری سعوودیەی لە ناوچەی جازان کردووەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشەکە بە وردی و بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو کراوە و ئامانجەکانی بە تەواوی پێکاوە.
سەریع وتی کە هێرشەکە وەڵامێکی ڕەوایە لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی سعوودیە و ئەمریکا لە یەمەن./.