بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری عیسا (ع)، وتی: حەزرەتی عیسا پەیامهێنەری خۆڕاگری لە بەرامبەر دوژمنان بووە و ئەمەش وانەیەکی گەورەیە بۆ هەمووان.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەروەها بە دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئێران و گەلانی ناوچەکە، نمایشە سەربازییەکەی پێغەمبەری گەورەی بە نیشانەیەکی ئاشکرای ئیرادە و توانای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاراستنی بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی گەلی ئێران ناو برد.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: هەر هەنگاو و هەڵەیەکی دوژمنان ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند و بەربڵاوی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەبێتەوە و هاوکێشە ستراتیژییەکان بە شێوازێکی جیدی بەرەو گۆڕانکاری دەبات./.