بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ گۆڕانکارییەک لە پێدانی ڤێزەی زیارەتی یان گەشتیاری لە نێوان ئێران و عێراق ڕووی نەداوە.
لە ڕوونکردنەوەیەکی باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا هاتووە: وەک ڕابردوو، ڕەوتی پێدانی ڤێزە بە هاووڵاتیانی عێراقی بە پێی ڕێکارنامەکان و ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، تەنیا بۆ ئەم گرووپانەیە:
1 – ئەوانەی کە لە گەڵ ژنانی ئێرانی هاوسەرگیرییان کردووە.
2 – منداڵانی هاوبەشی هاووڵاتیانی عێراقی و ئێرانی.
3 – بازرگانان و وەبەرهێنەران.
4 – ئەوانەی موڵەتی ڤێزەی پزیشکییان لە ئێران هەیە.
5 – ئەوانەی پێشتر بە هۆی نەخۆشییە تایبەتەکانەوە سەردانی ئێرانیان کردووە.
بەم پێیەش، پێدانی ڤێزەی زیارەتی و گەشتیاری بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جێبەجێ ناکرێت./.