No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نزار مەحروس راهێنەری نوێی یانەی هەولێر له لێدوانێكى بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وت: “دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ هەولێر و ئێمە یادگاری جوانمان لەگەڵ ئەو شارە و ئەو یانەیەدا هەیە، بەداخەوە ئێستە یانەکە لە دۆخێکی باش نییە، یانەی هەولێر شایەنی ئەو شوێنە نییە و دەبێ لە جێگەیەکی باشتر بێت”.
وتیشى: “پێویستە هەموومان بە یەکەوە (دەستەی کارگێڕی، ستافی راهێنەران، یاریزانان، راگەیاندنکاران و هاندەران) بە یەک دەست لە پێناو باشتر کردنی دۆخی یانەی هەولێر کار بکەین”.

No Result
View All Result