بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە ئەنیمەیشێنی «ئاوازی چۆلەکە» بە وەرگرتنی 5 خەڵات زۆرترین خەڵاتی لەم فێستیڤاڵە وەرگرت.
«ئاوازی چۆلەکە» لە دەرهێنانی فەرزانە ئومیدوار نیا خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین بەرهەمهێنەر، باشترین ئەنیمەیشێن و باشترین داڕشتن بۆ ئیحسان واسقی بە دەست هێنا.
خەڵاتی باشترین سیناریۆ درایە سامان حسێن پووڕ و ئاکۆ زەند کەریمی بۆ فیلمی «ذبح» . خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگری بۆ فیلمی «بێدەنگی» درایە عەلیڕەزا بەرزەندە. خەڵاتی باشترین دەنگ بۆ فیلمی «بێدەنگی» درایە عیرفان یەزدی.
خەڵاتی باشترین دیزاینی جل و بەرگ بۆ فیلمی «ذبح» درایە ئەیوب شێخ ئەحمەدی.
خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی بێدەنگی درایە ئەمیر جەهانی و خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بۆ فیلمی «ذبح» درایە شەوبۆ سلێمانی.
هەڵبژێردراوانی حەوتەمین فێستیڤاڵی سەربەخۆی کورتە فیلمی ئیمارات 17ی دێسەمبەر ڕاگەیەندرا.