بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژائۆ لیجیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: هیوادارین سەرجەم لایەنەکان بە تێڕوانینی نوێوە بێنە دانوستانەکان و درێژە بە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی خوازراو بدەن.
ناوبراو وتی: پێم خۆشە دووبارەی بکەمەوە کە ئەمریکا وەک تاوانباری سەرەکیی دۆسیەی ناوەکی ئێران دەبێت پێداچوونەوە بە سەر سیاسەتی هەڵەی خۆی و زیاترکردنی گوشارەکان بکات و سەرجەم گەمارۆ نایاساییەکان لە دژی ئێران و گوشارەکانی ئەو گەمارۆیانە لە سەر وڵاتانی سێهەم هەڵبگیرێت و ئێرانیش دەبێت لە بەرامبەردا بە تەواوی پابەندی ڕێکەوتنەکە بێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی درێژە بە ڕۆڵی چالاکی خۆی لە دانوستانەکانی ڤیەننا دەدات و لە گەڵ سەرجەم لایەنەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی خوازراو بە پێی بەرژەوەندییەکانی هاوکاری دەکات.
گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە 27 ی کانوونی یەکەمی 2021 بەڕێوە دەچێت./.