بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چالاکییەکانی فیستیڤاڵەکە لە 17-12-2021 دەستیانپێکرد و بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام بوون، تێیدا 143 فیلم لە 35 وڵاتەوە بەشدارن و 116 فیلم لە کێبڕکێدابوون، لە فیلمە بەشداربووەکان، 57 فیلمی کوردی هەبوون، ئەو فیلمانەی بە زمانی ئینگلیزین و ژێرنووسی کوردییان بۆ کراوە، فیلمە بیانییەکانی بە زمانی دیکەن، وەک فارسی و فەرەنسی، ژێرنووسی کوردی و ئینگلیزییان بۆ کراوە.
براوەکان بەمشێوەیە بوون:
– فیلمی “پاست” لە دەرهێنانی لازیۆ زانا خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی لە دیدی بینەرانەوە بۆ بەشی “روانگەی کوردی” بەدەستهێنا.
– فیلمی “کینگز گاردن” لە دەرهێنانی ئیرەج محەممەدی خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشنی بەدەستهێنا.
– فیلمی “ژووری 217” خەڵاتی رەخنەگرانی بۆ باشترین کورتەفیلمی کوردی وەرگرت.
– فیلمی “من چراکە دەکوژێنمەوە” خەڵاتی دادوەرانی بۆ باشترین کورتەفیلمی کوردی وەرگرت.
– فیلمی White Clad لە دەرهێنانی رەزا فەهمی خەڵاتی باشترین کوتە فیلمی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا.
– فیلمی Store Policy لە دەرهێنانی سارا ئارنۆڵد خەڵاتی دادوەرانی بۆ باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا.
– فیلمی “کۆلارەکان” لە دەرهێنانی سەیید پەیام حوسێنی خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی کوردیی پێبەخشرا.
– دانا چووبانو لە فیلمی Resentment خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە فیلمی درێژ پێبەخشرا.
– جەواد عیزەتی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە فیلمی درێژ وەرگرت.
– سەمیع یڵدز و داستان ژاپار خەڵاتی باشترین وێنەگریان بۆ فیلمی درێژ وەرگرت.
– فیلمی ئێرانیی “پاڵەوانێک” لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیلمی درێژی وەرگرت.
– ئەپیچاتپۆنگ ویراسێتاکۆل، دەرهێنەری کۆڵۆمبی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلمی درێژی وەرگرت.
– فیلمی “تاقیگەی ژمارە 2” لە دەرهێنانی ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی کوردی وەرگرت.
– فیلمی “Sand Women” خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا.
– فیلمی “Memoria”ی کۆڵۆمبی خەڵاتی دادوەرانی بۆ باشترین فیلمی درێژ بەدەستهێنا.
– فیلمی “پاڵەوانێک” لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی خەڵاتی “سنۆبەری زێرێن”ی بەدەستهێنا.