به‌شدار له چاوپێكه‌وتنێكى جام كوردی ده‌گه‌رێته‌وه، هه‌ر زوو توانى به‌هۆى ئاستبه‌رزیه‌وه بچێته هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عێراقه‌وه‌و له پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتوانى رۆژئاواى ئاسیا له وڵاتى ئه‌رده‌ن ساڵى 2004 به‌شداریكرد .
ئه‌و ساڵى دوواتر به‌هۆى لێهاتووى به‌شدارى له پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتوانى وڵاتانى عه‌ره‌ب له وڵاتى تونس ساڵى 2005 كرد و توانى پله‌ى سێیه‌م ( تیپ )ده‌سته‌به‌ر بكات .
ئه‌و هه‌میشه له یاریكردن و فێركارى بۆ گه‌نجانى ئه‌و یارییه به‌رده‌وام بوو له پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب له شارى هه‌ولێر ساڵى 2013 سێیه‌مى كچان وه‌ك راهێنه‌ر ده‌سته‌به‌ر كرد .
به‌شدارى لاو له‌گه‌ڵ یانه‌ى برایه‌تى به‌شدارى ده‌یان پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى كردووه .
له ماوه‌ى رابردوو به‌شدار بووه یه‌كێك له گه‌نجترین سه‌رۆكى یانه وه‌رزشیه‌كان و بووه سه‌رۆكى یانه‌ى برایه‌تى ، له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌ویش یانه‌كه بووه خاوه‌نى ده‌یان ده‌ستكه‌وت كه گرنگترینیان تیپى تۆپى پێى یانه‌كه بووه پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى نایابى كوردستان .
به‌شدار چه‌ندین ساڵیشه راهێنه‌رى تۆپى سه‌رمێزى عێراقه‌و له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ ئاست ته‌مه‌نیه‌كانى یانه‌كه‌ى له به‌غداد سه‌رقاڵه به پاڵه‌وانێتى عێراق بۆ ده‌ستنیشانكردنى پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانى داهاتوو .