بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسانی شاری لۆسانجلێس ڕایانگەیاندووە کە ڕووداوەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 24 ی کانوونی یەکەمی 2021 لە ناوەندی بازرگانیی برلینگتۆن بووە.
هیکتۆر گوزمەن بەرپرسی پۆلیسی لۆسانجلێس ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەوان لە شوێنی ڕووداوەکەدا بوون بەڵام دیار نییە کە لە نێو کوژراوەکاندا پۆلیسیش هەیە یان نیە.
پۆلیسی لۆسانجلێس ڕایگەیاندووە کە ناسنامەی ئەو کەسەی بە برینداری براوەتە نەخۆشخانە دیار نییە.
لە پاش هاتنەسەرکاری ئیدارەی بایدن، کڕین و فرۆشتنی چەک لە ئەمریکا ڕووی لە زیادبوون کردووە و شارەزایان ئەمەشیان بە هۆکاری ڕووداوەکانی تەقەکردن لەو وڵاتە ناو بردووە./.