بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری دیمۆکراتی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ABC نیوز، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە، وتی: من پلانم بۆ کاندیدبوونەوەم لە هەڵبژاردنەکانی داڵی 2024 هەیە، من ڕێز لە چارەنووس دەگرم، چارەنووس بە چەندین جار لە ژیانی مندا ڕۆڵی هەبووە، ئەگەر دۆخی تەندرووستیم باش بێت کە ئێستا وایە، جارێکی دیکە خۆم کاندید دەکەمەوە.
بایدن وتی: ئەمەش بەو مانایە دەبێت کە جارێکی دیکە کێبڕکێ لە گەڵ دوناڵد ترەمپ دەکەم.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: هاتنی ترەمپ ئەگەری کاندیدبوونەوەی منیش زیاتر دەکات./.