بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پێشانگا بازرگانییەکەی ئێران لە شاری هەولێر 135 کۆمپانیا بەشدارییان کردووە و لە 10 بواری جیاوازدا بەرهەم و کاڵاکانی خۆیان نمایش کردووە.
زۆربەی کۆمپانیا ئێرانییەکان بەرهەمەکانی وەک مۆبێلات و خواردەمەنییان خستووەتەڕوو.
ئاڵوگۆڕی ساڵانەی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق دەگاتە نزیکەی 13 ملیار دۆلار و بەشێکی ئەو ئاڵوگۆڕەش لە گەڵ هەرێمی کوردستانە./.