بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عەبدولحوسێن ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەوڵ دەدات هێزەکانی بە بیانووی مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری لە عێراقدا بهێڵێتەوە.
ناوبراو وتی: حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن هەوڵی مانەوەی درێژخایەن و پتەوکردنی پێگەی خۆی لە عێراق دەدات و هیچ پەیامێکی دڵنیاکەرەوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە نییە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: ئەمریکا ڕۆڵێکی نەرێنی لە عێراق دەگێڕێت تا زیاترین ژمارەی هێزەکانی بە بیانوو و پاساوی جیاجیا بمێننەوە.
ئەحمەد عەبدولحوسێن وتی: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق داگیرکارن و تا مانەوەی ئەوان خۆڕاگریش بەردەوام دەبێت./.