بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی جروزاڵم پۆست ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵای لوبنان 2000 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەیە و هەندێک لەوانەش بەرهەمی حیزبوڵڵان.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە حیزبوڵڵا لە دەیەی 90 ی زائینی تا ئێستا درۆن بە کار دێنێت.
ڕۆژنامەکەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە حیزبوڵڵا لە پەرەپێدانی پیشەسازیی درۆنەکان و درووستکردنی چەندین جۆرە درۆنی وەک شاهد، سامد و مەهاجر سەرکەوتوو بووە.
جروزاڵم پۆست هەروەها ڕایگەیاندووە کە حیزبوڵڵا تا ساڵی 2013 تەنیا 200 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیی هەبووە دواتر ڕووی هێناوەتە پەرەپێدانی ئەم پیشەسازییە./.