بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سۆسان سەرۆکی شاندی دانوستانکاری سوریا لە حەفدەیەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ئاستانە، وتی کە داگیرکاریی ئەمریکا و تورکیا هۆکاری درێژەپێدانی قەیرانی چەندین ساڵەی سوریایە.
ناوبراو لە نورسوڵتانی پایتەختی کازاخستان وتی: شاندی کۆماری عەرەبیی سوریا ڕاپۆرتێکی تایبەتی لە سەر گۆڕانکارییەکانی سوریا بە تایبەت تەواوکردنی ڕەوتی چارەسەرکردنی دۆسیەی دەرعا و دەیرەزۆر پێشکەش کرد.
سۆسان وتی: لەو کۆبوونەوەدا لێکەوتەکانی گەمارۆ و سزا ئابورییەکانی دوژمنان لە دژی گەلی سوریا ڕوون کرایەوە.
ئەو بەرپرسەی سوریا وتی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سوریا نابێتە هۆکاری زیندوبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و ئیرادەی سوریا بۆ لەناوبردنی داگیرکاران لاواز ناکات./.