بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە پێگەی هەواڵی میدل ئیست نیوز، بڕیارە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە نزیکترین کاتدا بگەنە تارانی پایتەختی ئێران.
سەردانەکەش لە کاتێکدا دەکرێت کە بە ڕاگەیاندنی کۆتایی مانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەم وڵاتە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ.
چاوەڕوان دەکرێت دۆخی ئەمنیی عێراق لە پاش کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، پرسی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەم وڵاتە لە ڕیزی گرنگترین تەوەرەکانی سەردانی دوو بەرپرسە باڵاکەی عێراق بۆ تاران بێت./.