بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی لە سەڵاحەدین لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.
بارەگای بارزانی ڕاگەێندراوێکی لە سەر ئەو کۆبوونەوە بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، لە پێناو بەدیهاتنی سەقامگیری، بوژانەوە و ڕاستەڕێبوونی پرۆسەی سیاسی عێراق جەخت لە سەر پرەنسیپی هاوبەشی، سازان و هاوسەنگی لە حوکمڕانی کراوەتەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بارودۆخی سیاسی و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەنگاوەکانی لێک نزیکبوونەوەی لایەنە عێراقییەکان تاوتوێ کراوە.
تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و کەلتوری، تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوە بووە./.