بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە 21 ی کانوونی یەکەمی 2021، بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش، دوایین هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها مەترسییەکانی تیرۆر و کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی داعش تاوتوێ کران.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە هەر دوو لا هاوڕابوون لە سەر گرنگی کارکردن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە و پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە لە سەر بنەمای دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەش و جەختیشیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کردووەتەوە./.