بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژائۆ لیجیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: سەبارەت بە کاری زۆرەملە، ئەم دەستەواژەیە بە تەواوی شیاوی ئەمریکایە، نزیکەی 500 هەزار کرێکاری منداڵ لە کەرتی کشتووکاڵی ئەو وڵاتەدا ئیشیان پێدەکرێت.
ناوبراو وتی: لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو ساڵانە نزیکەی 100 هەزار کەس بۆ کاری زۆرەملە بە قاچاخی دەبرێنە ئەمریکا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: ژمارەی ئەو کەسانەش وەک کۆیلەی سێکسین لە ئەمریکا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات و لە ئێستادا نزیکەی 325 هەزار ژن و منداڵی لەم شێوەیە بوونەتە قوربانی.
لیجیان وتی: ئەمریکییەکان نابێت لە کاروباری ناوخۆیی چین دەستێوەردانیان هەبێت، ئەوان پێویستە گرنگی بەو منداڵانە بدەن کە بە زۆرەملە کاریان پێدەکرێت، دەبێت ژنان و منداڵانی قوربانیی کۆیلەی سێکسی ڕزگار بکەن./.