بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕۆژی چوارشەممە بە یاوەری شاندێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شێعەکان دەگاتە هەولێر و بڕیارە لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆببێتەوە.
کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بەشێک لە ئامانجی سەردانەکەی مالیکی و شاندەکەی یاوەری لە خۆ دەگرێت.
تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق، پرسی هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە لە ڕیزی گرنگترینی ئەو تەوەرانەن کە لە سەردانەکەی مالیکی بۆ هەرێمی کوردستان باس دەکرێت./.